هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانێتییەکەی سەدر و بارزانی و حەلبوسی نزیكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری ئەوەی هاوپەیمانن، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەركردەی دیاری سوونەكان و حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و كەسایەتی دیاری رەوتی سەدر، دەستیان بە شەڕی دەركردنی نوسراو لەدژی یەكتركردووە و ئەمەش بە هەنگاوێك ئەژماردەكرێت لە ئەگەری نزیكبوونەوەی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی.

محەمەد حەلبوسی، پێی وایە بەكارهێنانی دەستەواژەی “دەستەی سەرۆكایەتی” نادەستورییەو دەبێت لە نوسراوە فەرمییەكاندا لاببرێت و لە بری ئەوە دەستەواژەی “سەرۆك و جێگرەكانی” بەكاربهێنرێت.

لەبەرامبەردا حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كە سەربە رەوتی سەدرە، نوسراو ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەكات و دەڵێ قسەكانی حەلبوسی راست نین و “دەستەی سەرۆكایەتی” دستەواژەیەكی دەستورییە.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەدەست هاوپەیمانێتی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)یەوەیە، ئەم ناكۆكییە ئاماژەیەكی بەراییە بۆ ئەگەری لێكهەڵوەشانەوەی هاوپەیمانییە سێقۆڵییەكە، بەتایبەتیش لەكاتێكدا لەوادەی دەستوریدا ئەم هاوپەیمانێتییە نەیتوانی پۆستی سەرۆك كۆمارو پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ تێپەڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا