وڵاتانی ٥+١ تاوتوێی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی وڵاتانی ٥+١ بەشێوەی ئۆنلاین كۆببنەوەو تاوتوێی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران بكەن.

بڕیارە هەریەكە لە وڵاتانی چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا، بەریتانیا و ئێران بەشێوەی ئۆنلاین كۆببنەوەو لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی ئێرانەوە گفتوگۆ بكەن، ئەمریكاش پێشوازی لەو هەنگاوە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەو وڵاتانە باس لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوانیان بۆ بواری ئەتۆمی دەكەن كە زیاتر لە پێنج ساڵە راگیراوە.

لە بارەی كۆبونەوەكەشەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لەو هەنگاوە كردووەو ئامادەیی خۆشیان لە گەڕانەوەیان بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی راگەیاندووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ساڵی 2015 بەمەبەستی سنورداركردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، رێككەوتنی ئەتۆم لەنێوان چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمریكا، ئەڵمانیا لەلایەك و ئێرانیش لەلایەكی ترەوە واژۆكرا.

دوای ماوەیەكی كەم لە واژۆكردنی، لە ساڵی 2016و دوای بوونی بە سەرۆكی ئەمریكان دۆناڵد ترەمپ تاك لایەنە لە رێككەوتنەكە كشایەوە، بەڵام دواتر بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا چەند جارێك رایگەیاندووە وڵاتەكەی بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی دەگەڕێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا