پۆڵەتیک پرێس
گیراوەی ئاو و لیمۆ سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، رێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو و تەندروست بخورێتەوە بۆئەوەی زیان بە گەدە نەگەیەنێت.
خواردنەوەی ئاو و لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات، ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات، ئەو کەسانەی بەدەست وشکبوونەوەی جەستە و قەبزیەوە دەناڵێنن دەتوانن سوود لەم خواردنەوەیە وەربگرن یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە و چارەسەری قەبزی دەکات.
بەشێوەیەکی گشتی شەربەتی مزرەمەنیەکانی وەک لیمۆ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر رێژەی پەستانی خوێن هەیە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.