پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەمووان خواردنەکان لە بەفرگردا هەڵدەگرن بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونیان، بەڵام هەندێک لە خواردنەکان نابێت بکرێنە بەفرگرەوە چونکە لە پلەی گەرمی نزمدا تام، بۆن و ڕەنگیان لەدەست دەدەن بەپێی ماڵپەڕی”health”.
ئەم خواردنانە نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن:
-مۆز
مۆز پێویستی بە پلەی گەرمی ئاسایی ژوورە، چونکە پلەی گەرمی ژوور یارمەتی پێگەیشتنی دەدات و ڕووناکی و هەواش کرداری تێکچوون دوادەخەن.
-زەیت
هەموو جۆرە زەیتە ڕووەکیەکان، گوێزی هیندی، زەیتون و ئەوانی دیکە پیویستە لە پلەی گەرمی ئاسایی ژووردا بن.
-مریشکی کوڵاو
هەڵگرتنی مریشکی کوڵاو لە دوو بۆ سێ ڕۆژ زیاتر لە بەفرگردا دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و کێشەکانی کرداری هەرس.
-هەنگوین
هەڵگرتنی هەنگوین لەناو بەفرگردا دەبێتە هۆی مەینی بۆیە پێویستە لە پلەی گەرمی ئاسایی هەڵبگیرێت.