پۆڵەتیک پرێس
هەموو جیهان توشی دوودڵی و دڵەڕاوکێی بووە دەربارەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکە ئۆمیکرۆن، نیشانەکانی جیاوازە لە ڤایرۆسی دەلتا.
پزیشک باس لەوە دەکات نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیە جیاوازە لە دەلتا و تا ئێستا زۆربەی نیشانەکان شاراوەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین نیشانەی دیاری هەیە کە جیاوازە لە گۆڕاوی دەلتا ئەوانیش وەک:
-ماندویی زۆر
-تا
-ئازارێکی زۆری جەستە
-ئازاری سەر
-ئاڕەقکردن لە خەودا
-گیرانی لوت
-خورانی گەروو
پزیشکێکی گشتی دەڵێت: تا ئێستا توشبووانی ئۆمیکرۆن ڕێژەیەکی دیاریکراون بۆیە نیشانەکانی هەندێک شاراوەن، بەڵام ئەو کەسانەی توشبوون بەگشتی نیشانەکانی ئازارێکی زۆری جەستە، تا و ئاڕەقکردن لە خەودایان هەبووە، نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک کۆکە، لەدەستدانی هەستی تام و بۆنیان نییە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە زۆر جیاوازەکانی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوە.