خورما لەم نەخۆشییە دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی هەمووان سوودەکانی خورما بۆ جەستە دەزانن، توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندویەتی خورما سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر) کەمدەکاتەوە، چونکە ڕێگری لەو هەوکردنانە دەکات کە دەبنە هۆی ئەو نەخۆشییە.

بەپێی ئەو توێژینەوەی ئەنجامدراوە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی ڕێکخراو خورمایان خواردووە بیرەوەری و توانای سەرنج بەهێزتربووە و دوودڵی و دڵەڕاوکێیان کەمتربووە، خورما دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو هەوکردنانە دەدات کە دەبنە هۆی لەبیرچوونەوە، نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و شێرپەنجە.

Healh | Ten reasons to include dates in your diet dgtl - Anandabazar

خورما سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەڵام ڕێنمایی دەکرێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت، هەروەها لەهەر دۆخێدا تێبینیکرا کە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە هەیە پێویستە نەخورێت یان سەردانی پزیشک بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا