ڤاكسینەكەی روسیا پزیشكەكانی وڵاتەكەی كردووە بەدوو بەرەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێكی پزیشكەكانی روسیا رووبەڕووی ئەو ڤاكسینە بوونەتەوە، كە ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆكی وڵاتەكەیان وەك مژدە بە هەموو جیهانی راگەیاند.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بەشێكی زۆر لەپزیشكەكانی روسیا بەگژ ئەو ڤاكسینەدا چوونەتەوە، كە وڵاتەكەیان بەرهەمیهێناوەو نایەنەوێت وەك پێكوتەیەك دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاریبهێنن.

رۆژی هەینی رابردوو لە راپرسییەكی سەر تۆڕی (ئاڕ بی سی) بۆ ڤاكسینەكە بڵاوكرایەوە، زیاتر لە سێ هەزار پزیشكی روسیا بەشدارییان تێداكرد، بەڵام 52٪ی ئەو پزیشكانە بەنەخێر لەدژی ئەو ڤاكسینە وەستانەوەو نایانەوێت وەك پێكوتەی نوێ لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاریبهێنن و رەتیانكردووەتەوە.

رۆژی شەممە 15ی ئاب وەزارەتی تەندروستی روسیا ئاماژەی بەوەشكرد، كە وڵاتەكەی دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە كردووەو هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەڵمەتێكی گوماناوی لەسەر سەركەوتنەكانی ڤاكسینەكە هەیە.

لەلایەكی دیكەشەوە 48٪ی پزیشكەكانی روسیا ئاماژەیان بەوە كردووە، ڤاكسینی (سپۆتنیك) بەشێوەیەكی بەرچاو پێشكەوتنی گەورەی تێدا بەدیدەكرێت.

ئۆلیگ سالاگای وەزیری تەندروستی روسیاش ئاماژەی بەوە كردووە بەتێپەڕبوونی كات رێژەی پشتیوانیكردنی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.

ئەو ڤاكسینە لە پەیمانگای (گامالیا) لە مۆسكۆ بەهاوكاری وەزارەتی بەرگری بەرهەمهێنراوەو لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەتەواوەتی دەخرێتە بەردەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا