پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “ڕێژەی دانانی سیستمی پریپەید لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە %90 و بڕیارە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت”.
وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی پریپەید چەند سودێکی هەیە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر زیادبوونی کارەبای نیشتمانی هەیە و لەوڕێگەیەوە کارەبا کەمتر لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەفیڕۆدەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سودێکی دیکەی سیستمەکە ئەوەیە پسوڵەی خوێندنەوەی کارەبا و زانیارییەکان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی و ڕاستەوخۆ لە ماڵانەوە دەبێت لەبری ئەوەی فەرمانبەرێک بچێت بۆ دیاریکردنی بڕی پارەی کارەبای بەکارهاتوو.
باسی لەوەش کرد، هەر لە ڕێی ئەم سیستمەوە سوتان و لەکارکەوتنی تەلی کارەبا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە و لە ئێستاشدا هەوڵەکان بۆ ئەوەن بکرێتە پریپەید واتە وەرگرتنی کرێی مانگانەی کارەبا بەشێوەی پێشوەختە.