بەوێنە..خێراترین دروستکەری چا لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

خانمێکی ئەفریقیای باشوور ڕیکۆردێکی تۆماری جیهانی گینسی شکاند، دوای ئەوەی توانی 249 کوپ چا لەماوەی یەک کاتژمێردا ئامادەبکات.

ئینگار ڤالانتاینی چای رۆیبۆسی هەڵبژارد، کە چایەکی گیایی سوورە لە گەڵاکانی درەختی Aspalathus linearis لە ئەفریقیای باشوور بەرهەمدێت، کوپە چاکانی پێشکەش بە کۆمەڵێک قوتابی نیشتەجێی ناوچەکە کرد.

أثناء الاحتفالية

ڕیکۆردی جیهانی گینس لە 150دا ئامانجەکەی تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتا هەوڵی ڤالانتاین مەزەندەی کرد کە 170 کوپ چای ئامادەکردووە دوای ئەوەی بەتەواوی هەژمارکرا دەرکەوت 249 کوپ چای ئامادەکردووە، بەرپرسان باسیان لەوەشکرد لە بنەڕەتدا 250 کوپ چای تێکردووە بەڵام یەکێکیان لێی ڕژاوە و بەتەواوی پڕنەبووە بۆئەوەی شیاوی تۆمارەکە بێت، بەم شێوەیەش ڤالانتاینی بەئەمادەکردنی 249 کوپ چا لەماوەی یەک کاتژمێردا ژمارەیەکەی لە گینسدا تۆمارکرد.

صاحبة الرقم القياسي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا