تایبەتمەندیەکانی گرانبەهاترین سەرین لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە زەمەنی تەکنەلۆجیا و خێرایی خەو بۆتە کاڵایەکی گرانبەها کە چاو داوایدەکات و ڕۆح پێویستی پێیەتی، لەم کاتەدا سەرینێکی تەواو جیاواز لە لۆکەی تایبەتی میسری وەک گرانبەهاتری سەرین دروستکراوە.

پزیشکی دەروونی هۆڵەندی گرانبەهاترین سەرینی لەجیهاندا بەنرخی 57 هەزار دۆلار کە دەکاتە زیاتر لە میلۆنێک پاوەن لە لۆکەی میسری بە ئاوریشم داپۆشراو دروستکرد، سەرینەکە ماددەیەکەی تایبەتی بۆ بەهێزکردنی بیر و مێشک تێدایە کە ژەهراوی نییە.

ئەو قوماشە جوان و تایبەتە وا لە سەرینەکە ناکەن گرانبەها بێت، بەڵکو نەخشنادنی بە زێڕی عەیارە 24 و یاقوتی شین و ئەڵماس کە هەندێکیان هێمای بازرگانین وادەکەن گرانبەهاترین بێت، دروستکردنی ئەو سەرینە بەنرخە 15 ساڵی خایاند و لەناو سندوقێکی تەرخانکراودایە بۆئەوەی لەکاتی گەیاندندا نەدزرێت و تاڵان نەکرێت، گەشەپێدەرانی ئەم سەرینە گرانبەهایە باوەڕیان وایە یارمەتی خەوێکی ئاسان و هێمنتر دەدات بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست ئاڕەقکردنی زۆرەوە لەکاتی خەودا دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا