سەدەفێک بەبڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری کەسەکان ئارەزویان ئەوەیە لەکەنار دەریاکان سەدەفەکان کۆبکەنەوە، دەسەڵاتدارانی فلیپین دەست دەگرن بەسەر ٢٠٠ تەن لە سەدەفەکانی بەتلینۆسی زەبەلاح، چونکە نرخیان بەنزیکی ٢٥ ملیۆن دۆلارە.

فلیپین بە نیشتیمانێک دادەنرێت بۆ جۆرەکانی سەدەفی بەتلینۆسی زەبەلاحی جیهانی، ئەمەش بە بازرگانییەکی نایاسایی دادەنرێت چونکە مەترسیە بۆ لەناوچوونی ئەم جۆرە سەدەفانە، هەروەها وەک چارەسەرێک بۆ هەندێک نەخۆشی بەکاردێت.

أصداف البطلينوس تبلغ قيمتها 25 مليون دولار !

کەسێکی قسەکەر بەناوی ئەنجوومەنی بالاوان بۆ بەهێزکردن و پیشخستن دەڵێت: کۆکردنەوەی گوێچەکە ماسییەکان لە ژینگەی سروشتی خۆیان جۆرێکە لە تاوان، چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر ژینگەی دەریای و نەوەکانی داهاتوو بێبەش دەکات لە سوودەکانی.

ئیشکگری کەنارەکان نرخی سەدەفەکانی خەمڵاندووە بە ١.٢ ملیار بیزو (٢٤.٨ ملیۆن دۆلار)، دەسەڵاتدارانی فلیپین سزایان بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە بەرامبەر بە کوشتنی ئەو جۆرانەی کە بەرەو لەناوچوون دەچن، سزاکەش زیندانیکردن بۆ ماوەی ١٢ ساڵ و سەرپێچی بە بڕی ملیۆنێک بیزو.

أصداف البطلينوس تبلغ قيمتها 25 مليون دولار !

درێژی سەدەفەکان ١.٣ مەترە و کێشەکەیان دەگاتە ٢٥٠ کلیۆگرام، لەناو سەدەفەکاندا قەوزەی دەریای تێدایە سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ بەشێکی زۆری جۆرەکانی ماسی کە خەڵک بەکاریدەهێنێت.

کەسانی بەرپرس لە پاراستنی ژینگە دەڵێن: سەدەفەکانی بەتلینۆسی زەبەلاح وەک مادەیەکی جێگرەوە لە پیشەسازی کەلوپەلی جوانکاریدا بەکاردێت، بەهۆی ئەو عاجە ناوازەیەی تێیدایە لە دروستکردنی گوارەوە تا چلچرا بەکاردێت.

أصداف البطلينوس تبلغ قيمتها 25 مليون دولار !

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا