بەتەمەنترین مشک ناوی دەچێتە گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسان لە باخچەی ئاژەڵانی سان دیێگۆ لە کالیفۆرنیا سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی مشکی”پات”ن لە کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەی، وەک گەورەترین مشک لەجیهاندا لەڕووی تەمەنەوە، بەپێی”سکای نیوز”.

ئەو کەسەی پارکەکە بەڕێوەدەبات وتی کە پێی وایە پات تەمەنی نۆ ساڵ و پێنج مانگە، بەوشێوەیە بەتەمەنترین مشکی زیندووی جیهانە، مشک بەنزیکەی دەتوانێت سێ ساڵ بژی و بەهۆی دوژمنە زۆرەکەیەوە بە دەگمەن بەسەلامەتی دەگاتە ئەم تەمەنە.

پات لە باخچەی ئاژەڵانی سان دیێگۆ لە 12ی تەمووزی 2013 لەدایکبووە و بەناوی ئەکتەر پاتریک ستیوارتەوە ناونراوە، لە پێشتردا بەتەمەنترین مشک کە گینس تۆماریکردووە ناوی”فریتزی”یە و لەساڵی 1985 لەتەمەنی حەوت ساڵ و حەوت مانگدا مرد، بەپێی سکای نیوز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا