تاوەری بیزا دووبارە بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

ئەم بابەتە 61 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە بەناوبانگترین و نێودەوڵەتیترین نیشانەکان لە ئیتاڵیا، تاوەری بیزایە، کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە هۆی پانتایی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوو.

بەپێی بڵاو کراوەکان، تاوەرەکە دووبارە بە ڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە بلیتێکی یەک ساڵی پێشکەش بە سەردانیکەران دەکات هەلی بینینی تاوەرەکە بە گەشتیاران دەبەخشێت، هەروەها ئەو شوێنەوارانەیتریش کە خەڵک نەیان بینیوە، ئاماژە بەوەش دراوە هەر لە ڕۆژی یەکەم دا نزیکەی ٥٠٠ بلیت فرۆشراوە.

تاوەرەکە بەرزیەکەی زیاتر لە ٥٥ مەتر دەبێت ، لە ساڵی ١١٧٣وە دروست کراوە، دوای تەواو بوونی دەستی بە چەمانەوە کرد، لە ساڵی ١٩٦٤ حکومەت دەستی کرد بە نۆژەنکردنەوەی، بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕوخانی بکات، تاوەکو گەشتیاران سەلامەت بن لە کاتی سەردان کردنیدا.

دووبارە تاوەرەکە لە ساڵی ١٩٩٠ داخرا بۆ ئەوەی نۆژەن بکرێتەوە، دواتر لە ساكی ٢٠٠١ جارێکی دیکە بە ڕووی خەڵکدا کرایەوە، بیزا یەکێکە شوێنە کەلەپوریەکانی یونسکۆو، هێشتا یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیاریەکانی ئیتاڵیا.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک