بەڤیدیۆ..کۆمپانیایەکی خۆراک بەهۆی بەکارهێنای زۆرترین بەرهەم بۆ ڕوونکردنەوەی ناوەکەی ژمارەی پێوانەیی لە گینسدا تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

زنجیرەیەک دوکانی میوە لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا ژمارەیی پێوانەی لە گینسدا تۆمارکرد، کاتێک مەشقپێکراوەکانی 7915 بەرهەمی خۆراکی پاکێجکراویان بۆ ڕوونکرەدنەوەی ناوی کۆمپانیاکە بەکارهێنا.

بەپێی ئاژانسی “یو بی ئەی” ئەمریکی کۆمپانیای SpartanNash کە کۆمپانیایەکی دابەشکردنی خۆراک و کۆمەڵە دوکانێکی میوەیە تیمەکەی لە کارگوزەرانی هاوینە و کەسانی خۆبەخش پێکهاتووە و 5791 بەرهەمی خۆراکی قتویان بۆ ڕوونکردنەوەی ناوی کۆمپانیاکە بەکارهێناوە.

یەکێک لە ئەندامەکانی گینس بۆ ژمارەیی پێوانەیی لەشوێنی ڕووداوەکەبوو بۆئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی ڕوونکردنەوەی ناوی کۆمپانیاکە وەک گەورەتین وشەی خواردنی بە بەرهەمی لەقتونراو ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت، کە ژمارەیی پێوانەیی پێشتر لە 1111 بەرهەم پێکهاتبوو.

ئەو بەرهەمانەی بۆ نوسینی وشەکە بەکارهاتن بەخشرا بە سەنتەری یارمەتیدانی کۆمەڵگای بویستی قازانج نەویست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا