قوباد تاڵەبانی: هێزی كۆماندۆی كوردستان رێگە نادەن خوێنی شەهید مولازم زوهێر بە فیڕۆ بچێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی شەهید بوونی مولازم زوهێر و برینداربوونی فەرماندە ئاكام عومەر و ژمارەیەك پێشمەرگەی دیكە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بە داخەوە لە كاتی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە دژی تیرۆریستانی داعش پێشمەرگەی دڵسۆز مولازم زوهێر محەمەد شەهید بوو و ئاكام عومەر فەرماندەی ئازا و لێهاتووەكەی هێزەكانی كۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەكیتر برینداربوون.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وتی: لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی ئازیزی شەهید مولازم زوهێر دەكەم و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ فەرماندە ئاكام و پێشمەرگە بریندارەكانیتری ئەم كردەوە تیرۆریستییە دەخوازم.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزی كۆماندۆی كوردستان و فەرماندە ئاكام بە درێژایی ساڵانی رابردوو رۆڵێكی گرنگیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا بینیوە و بە دڵنیاییەوە بۆ لەمەودواش پێداگرتر لە جاران هەوڵی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كوردستان دەدەن و رێگە نادەن خوێنی شەهید مولازم زوهێر و شەهیدانی دیكەی كوردستان بە فیڕۆ بچێت و بە توندترین شێوە توڵە لە تیرۆریستان دەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا