بانكی ناوەندی بڕیارێكی توند لە دژی بانكی كوردستان دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لەسەر شاردنەوەی پارە لە هالك بانكی توركی، بانكی ناوەندی عێراق دەست بە لێكۆڵینەوە دەكات لەگەڵ بانكی كوردستان.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بانكی ناوەندی بڕیاریدا بانكی كوردستان قەدەغە بكات لەدەركردنی (خطاب ظمان) لەڕێی سەكۆی ئەلكترۆنی و بەشداری لەو پەنجەرەدا و بێ بەشی دەكات لە پێدانی ئەو قەرزانەی بانكی ناوەندی دەیدات، وە بانكەكەی بێ بەشی كردوە لە هەر كردەیەكی خەرج كردنی پارە كە لە (1) ملیار دینار زیاتر بێت تا ئەوكاتەی كرداری چارەسەرو دانانی سیستمی ئەلكترۆنی بانكەكە تەواو دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بانكی ناوەندی لێكۆڵینەوە لەگەڵ بانكی كوردستان و كەسی بەرپرسیار لەسەر شاردنەوەی پارەیەكی كۆبۆوە لە هالك بانكی توركی دەست پێدەكات كەپێویستە لەماوەی مانگێكدا ئەنجامەكەی دەربچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواین هۆشداری دەدات بە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی بانكەكە بەناوی (عمر سعد حمادنە)لەسەر پابەند نەبونی بەبڕیارو ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی و بەردەوام بونی لەسەر ئەمە بڕیاری قەدەغەكردنی لەكەرتی بانكیی لەعێراق دا دەرەچێت و ماوەی (6) مانگی پێ دەدرێت هەڵەكان ڕاست بكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیكردەوە، دواین هۆشداری دەدرێت ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكەكە، دوو خاوەن پۆستی بانكە بەزۆر دەستیان پێ لەكاركێشراوەتەوە پێویستە دەستبەجێ بگەڕێنەوە سەركارەكانیان، هەموو ئەو ڕاوێژكارانەش دەردەكرێن كە بەبێ ڕەزامەندی بانكی ناوەندی هێنراونەتە بانكی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا