پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراقەوە ڕایگەیاند، ئەندامانی کوتلەی سەدر گەیشتنە پەرلەمان بەمەبەستی ئامادەبوون لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان کۆببێتەوە.
ئەم دانیشتنەی پەرلەمان لەکاتێکدایە، دانیشتنی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بەهۆی کەمی ژمارەی ئەندامانی بەشداربوو دواخرا بۆ ئەمڕۆ.