روونكردنەوەی هێزەكانی كۆماندۆ دەربارەی رەوشی تەندروستی فەرماندە ئاكام عومەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە روونكردنەوەیەكدا ڕاگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند، سوپاس بۆ خوای گەورە فەرماندە ئاكام نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ كۆمەڵێ دەزگای ڕاگەیاندن بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دوور لە ئەتەكییەتی ڕۆژنامەوانی بەبێ هیچ بەدواداچوونێك هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانیان بڵاو كردەوە.

ئەوەشهاتووە، بە هەموولایەكی ڕادەگەیەنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی، سوپاس بۆ خوای گەورە فەرماندە ئاكام نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا