پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەندرووستی کەرتی غەززە، نوێترین ئاماری کوژراوان و بریندارانی گرژییەکانی ئەم دواییانەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی تەندرووستی کەرتی غەززە، لە رۆژی شەممە رابردووەوە (7-10-2023)، 1799 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و شەش هەزارو 388 کەسیش بریندار بوون.
لەپاش هێرشە بەرفراوانەکەی چەکدارانی حەماس بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و راگەیاندنی ئۆپراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا” لە دژی ئەو وڵاتە، ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی مەدەنی و ژن و منداڵ کوژراون.