پۆڵه‌تیك پرێس
نرخی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودی ئه‌مساڵدا تۆماركرد، به‌جۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ خوار 67 دۆلاردابه‌زی.
بەیانیی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان بە 66 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە ده‌كراو نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساس بەرامبەر 64 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.
ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا دابه‌زینی به‌رچاوی تۆماركردووه‌و ئه‌وه‌ش به‌نزمترین ئاست دێت له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردووه ئه‌مساڵدا.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت گەورەترین زیان بەر ئەو وڵاتانە كەوتووە كەنەوت هەناردەی دەرەوە دەكەن، هۆكاری دابەزینی نرخەكەش بۆ بڵاوبوونەوەی بەرچاوی پەتای كۆرۆناو رێوشوێنە تەندروستییەكان دەگەڕێنرێته‌وه كە وایكردووە خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو كەمببێتەوە.