ئاستی رووباری دیجلە و فورات بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بڕی ئاوی هاتوو لەتورکیاوە لەڕێی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەرێژەی %50 کەمیکردووە.

مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان بەمیدیاکانی عێراقی راگەیاند، سەرچاوەی ئاوی زێی بچوک بەڕێژەی %70 کەمیکردووە و وتیشی: هەواڵمان هەیە ئێرانیش ئاراستەی بەشێک لەسەرچاوە ئاوییەکانی بۆ وڵاتەکەی گۆڕیوە.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لەو سەرچاوانەش رووباری سیروانە و لەڕێی چاودێری هونەری وەزارەتەوە دڵنیابوونەتەوە کە ئەم هەواڵە دروستە.

لەبارەی مەترسی ئەم هەنگاوەی ئێران مەهدی رەشید روونیکردەوە، ئەم بابەتە لەداهاتوودا کێشە دروستدەکات نەک لەئێستا، وتیشی: داوامان لەئێران کردووە لەسەر ئەم بابەتە کۆببینەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا