راگەیەندراوی فراكسیۆنی یەكێتی لەبارەی دانشتنەكەی سبەی پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ راگەیەندراوەكەی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەربڕی.

لە راگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی یەكێتیدا هاتووە: فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لە راگەیەنراوەكەی وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكاتەوە و بۆ رای گشتیی و هەموو فراكسیۆن و پەرلەمانتارە بەڕێز و نیشتمانپەروەرەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختدەكەینەوە، كاندیدی فەرمی یەكێتیی بەڕێز دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری عێراق و شكۆی دەوڵەتی عێراق، داوا دەكەین پشتیوانی بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12_10_2022 وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ هەموولایەكی رووندەكەینەوە كە كاندیدی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆپۆستی سەرۆككۆمار بەرێز د. بەرهەم ساڵح -ە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا