پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوانەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق دەکات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوانەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق بەڕێوەدەبات.
هەر لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە، لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک پێشنیار و بیرۆکە کە لەلایەن گەنجانەوە لە کۆنفرانسی گفتوگۆی گەنجان پێشکەشکرابوون، کە لەم دواییانەدا لە بەغدا بەڕێوەچوو، تاوتوێ دەکرێت.
12ـی ئاب، لە ساڵی 1999 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانی گەنجان دەستنیشان کرا. لەم رۆژەدا دەرفەتدەڕەخسێت بۆ وڵات لە پاڵپشتیکردن و هاندانی گەنجان لە پێشکەوتن و کارەکانیاندا.