سودانی سەردانی ڕوسیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی روسیا بکات.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی”نۆڤۆستی” ڕاگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ڕوسیا ئەنجام دەدرێت و لەئێستادا لە پرۆسەی ڕێکخستنی سەردانەکەیداین.

ئێلبروس کورتاشێڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا، لە مانگی تەمموزدا ئاشکرایکرد، سودانی بانگهێشتی سەردانیکردنی ڕوسیای قبوڵکردووە، بەڵام وادەی سەردانیکردنەکە هێشتا دیاری نەکراوە.

هاوکات، سەرۆکی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی روسیا ڕوونیکردەوە، ئەو سەردانە دەرفەتێکە بۆ تاوتوێکردنی بابەتی سیاسی و ئابوری نێوان هەردوولا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا