ئەردۆغان: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ دەکەم و هیچ کێشەیەکم لەگەڵ کوردەکان نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی جمهور ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی ئاشتییانە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ دەکات.

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاند، حزبەکەی و ھاوپەیمانەکانی ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان بە شەرعی دەزانن و ئەوەی دیموکراسیەت داوای بکات ئەنجامی دەدەن.

وتیشی، هیچ کێشەیەکی پەیوەندیدار بە کورد لە وڵاتەکەیدا نییە و کێشەکە بریتییە لە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی کورد.

بڕیارە سبەی 14ی ئایاری 2023 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت، پێشتریش سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان کۆتاییان هاتووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیشیان گرتووەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا