پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چوار تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکات لەنێویاندا بابەتی دابەشکردنی نەوتی سپییە بەسەر ماڵان‌دا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، “كۆبوونه‌وه‌كه له چوار بڕگه پێكدێت کە بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتییه له خستنه‌ڕووی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له هه‌رێمی كوردستان) و بڕگه‌ی دووه‌میش بریتییه له خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، تایبه‌ت به به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی” .
ئەوەشی خستەڕوو، “بڕگه‌ی سێیه‌م تایبەتە بە خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منحانه‌ی وه‌ریانگرتووه له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی و بڕگه‌ی چواره‌میش بریتییه له خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره (5) له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان”.