ئینفنێکس مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئینفنێکس مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

ئینفنێکس هۆت 24 ئای کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری هێلیۆ جی166و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی76 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(32+13+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 10 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید19 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5333 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا