شیاومی ئامێری بارگاویکردنی بێتەل دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی نوێترین پیشەسازی تەکنەلۆجیای ئاشکرا کرد، کە لە دووری چەن مەترەوە توانای هەیە مۆبایلە زیرەکەکان بارگاوی بکات.

وتە بێژی کۆمپانیاکە وتی تەکنیکی MiAirCharge , نوێترین بەکارهێنانی تەکنیکە لە دروست کردنی ئامێری بارگاوی کردنی بێتەل، بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان دەتوانن لە دووری چەند مەترێک ئامێرەکانیان بارگاوی بکەنەوە

دروست کردنی ئامێری بارگاویکردنی بێتەل بیرۆکەیەکی نوێ نیە، بەڵام کۆمپانیای شیاومی بە تەکنیکێکی نوێ، گۆڕانکاری لە دروست کردن و دیزاین کردنیدا کردووە، گۆڕانکارییەکانیش بریتین لەوەی، توانای بارگاوی کردنی چەند ئامێرێکی هەیە لە یەک کات دا، هەروەها لە دووری ئامێرەکە، هەروەها دەڵێن کە بەربەستە فیزیکیەکان کاریگەری لەسەر ئامێرەکە نابێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا