پۆڵەتیک پرێس
جوتیارێک لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا توانی تۆمارێکی نەتەوەیی بشکێنێت کولەکەیەکی زۆر گەورەی بەرهەمهێنا کێشەکەی زیاتر لە تەنێک بوو.
سکۆت ئاندرۆس لە ویلیاممزفیل کولەکە زۆر گەورەکەی هێنابوو بۆ کێڵگەیەک لە کلارنس کاتێک کێشایان2554 پاوەن بوو، بەوشێوەیەش بەهۆی قورسی کێشەکەیەوە ناوی چووە گینسەوە.
بەپێی ئاژانسی “یو بی ئای”ی ئەمریکی کولەکەی” Andrusz ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد و توانی ژمارەی پێشوی کولەکەی نەتەوەیی بشکێنێت کە کێشەکەی 2528 پاوەن بوو.