پۆڵەتیک پرێس
تابلۆی ڕوخساری ئەستێرەی ئەمریکی مارلین مۆنرۆ لە زیادکراوی کریستی نیویۆرکی ئەمریکا بەنرخی 195 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
ئەو تابلۆیە کە ناوی “شوت سیگ بلو مارلین”ە لەلایەن ئەیکۆنی پۆپی کۆچکردووی ئەمریکی ئاندی وارهۆڵەوە کێشراوە، دانەیەک بووە لەو کۆمەڵە وێنانەی ئەکتەرەکان کە لەلایەن وارهۆڵەوە پێش مردنی لەساڵی 1962دا کێشراون.
تابلۆکە ڕوخساری مۆنرۆ لەساڵی 1964دا پیشان دەدات کە قژێکی زەرد، ڕوخسارێکی پەمەیی و سێبەری چاوی شینی کاڵی هەیە، یەکێکە لەو پێنج تابلۆیەی وارهۆڵ کە بۆ مۆنرۆ کێشاویەتی، ئەم تابلۆیە ژمارەی پێوانەی فرۆشتنی کارەکانی هونەرمەندە ئەمریکییەکەی شکاند و نرخێکی بەرزی تۆمارکرد، هەروەها پێش تابلۆکەی میشیل باسکیات کەوت کە لەساڵی 2017دا بەنرخی 110.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.