پۆڵەتیک پرێس
لەو هەڵسوکەوتە نامۆیانەی هاوسەران دەیکەن، دوو هاوسەر فڕۆکەیاکیان بەکرێ گرت بۆ ئەوەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیاندا و لەکاتی وێنەگرتندا 900لیتر ئاو بپرژێنێت بەسەریاندا.
وێنەگر ویلیتۆن باربوسا ئەم ڕێکخستنەی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکی بەرازیلی کرد تا پەلکە زێڕینەیەک دروست بکات، هەردوو هاوسەر بریسیلا و ئەلیسۆن کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنەی ناوازەیان گرت لەرێگەی ئەم بیرۆکەیەوە، وێنەگرەکە دەڵێت: فێربووم بەردەوام بەشێوەیەکی جیاواز بۆ کارەکەم بیربکەمەوە، ئەم بیرۆکەیەم بۆ دەستکەوتنی چەند وێنە و ڤیدیۆکی ناوازە لە سروشتدا بەشێوەیەکی جیاواز بەکارهێنا.