٥٤٠دۆلار بەرامبەر ژەمێک خواردن

پۆڵەتیک پرێس

گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی ژاپۆن، ژەمێکی زۆر نایاب لە فڕۆکەی بۆوینگ ٧٧٧ لە فڕۆکەخانەی هانیدا لە پایتەختی تۆکیۆ، پێشکەش بە سەرنشینای دەکات، بەڵام هەر ژەمێک نرخی ٥٤٠ دۆلارە.

کۆمپانیای ANA All Nippon Airwaysیەکەم کۆمپانیا بوو کە ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش کرد، خزمەتگوزارییەکە بۆ کەسی پلە یەک ٥٤٠دۆلاری تێدەچێت، بەڵام دەوڵەمەندەکان و بازرگانەکان دەتوانن چینی هەرزانتر هەڵبژێرن کە دەکاتە ٢٦٩دۆلار، بیرۆکەی ڕێستورانت ویز وینگس ئەو کارمەندانە دایانهێنا کە دەیانویست فڕۆکە بە پارک کراوی بەکار بهێنن.

ئەم بیرۆکەیە کاتێک سەرچاوەی گرت، کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بوو فڕۆکەکان پارک کران و بەکار نەهێنران، بۆ ئەوەی سودی لێ وەربگیرێت.

ئوسترالیا هەوڵ دەدات، فڕۆکەکانی بۆ گەشتی ناوخۆیی بەکار بهێنێت، ئەمانەو چەندین هێڵی ئاسمانی تری وڵاتە جیاجیاکان هەوڵیان داوە فرۆکەکانیان بۆ گەشت و کاری جیاواز ببەکار بهێنن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا