ئەگەری پێكدادانی سەربازی نێوان ئەمریكاو روسیا لەسوریا زیاتر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی (داعش) ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، چەندین ئۆتۆمبیلی نوێ و سەربازییان بۆ باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ناردووە، كە ئەمە ئەگەری پێكدادانی سەربازی نێوان ئەمریكاو روسیای لەسورویا لێدەكرێت.

هاوپەیمانییەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند چوند ئۆتۆمبیلێكی جەنگی لەجۆری M2A2 گەیشتووینەتە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش بۆ هاوكاری‌و پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش.

بەپێی سەرچاوەكان دوای گەیشتینان بەسوریا، ئۆتۆمبیلەكان لە كێڵگە نەوتییەكانی ڕەملان لەدەشتی حەسەكە، كە بنكەی ئەمریكای تێدای جێگیركراون.

هەر بەپێی سەرچاوەكان ئەو ناوچەیە هەمان ناوچەیە، كە پێشتر ناكۆكی لەنێوان فڕۆكە ئەمریكی و ڕوسییەكان لەسوریا تێدا دروست بوو بوو، بۆیە ئەگەر هەیە لەو ناوچەیە جارێكی تر پێكدادانی سەربازی لەنێوان هێزی روسی‌و ئەمریكی دروست ببێت.

ئەمریكا بەنیازە جگە لەو هێزە هێزی تری سەربازی رەوانەی سوریا بكات‌و لەناوچەكانی دەشتی قامیشلۆ و شەدادی و دێرەزۆر بڵاوەیان پێبكات.

كاروانە نوێیە سەربازییەكەی ئەمریكا شەش ئۆتۆمبیلی برادلی و نزیكەی 100 سەربازی ئەمریكین، كە ماوەی 90 ڕۆژ لەو ناوچەیە دەمێننەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا