لە سنوری نەینەوا دەست بەسەر پێنج موشەک و سەکۆکانیاندا ده‌گیرێت

پۆڵه‌تیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ئەمنی عێراق دەستبەسەرداگرتنی پێنج موشەک و سەکۆکانی لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.

شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنج موشەکی جۆری گراد و سەکۆکانیان لەناو ئۆتۆمبێلکدا لە پارێزگای نەینەوا شاردرابوونەوە، دەستیان بەسەرداگیرا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراق، دوو کەس له‌ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و دوای گه‌یشتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

پێشتریش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمى كوردستان رایگەیاند، ئه‌و موشه‌كانه‌ی  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێرى كرده‌ ئامانج له‌ سنوری پارێزگای نەینەواوە ئاراستەکرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا