پۆڵەتیک پرێس
نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوکرایەوەو بەراورد بە نرخی دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 46 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە دوێنێ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل بە 45 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمانکاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 43 دۆلار و 40 سەنت فرۆشرا.
هەواڵە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نرخی خاوی نەوتی برێنت بەڕێژەی 10٪ و نرخی خاوی نەوتی ئەمریکیش بەڕێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە، بەراور بەچەند رۆژی رابردوو.