دانیشتنی ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە19ی تشرینی دووەم، دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەک، کە تایبەت بە چەند ماددەیەکی ناو یاسای هەڵبژاردنی هەرێم تۆمارکراوە دواخرا.

ئەمڕۆ، لەدوای جەندین جار دواخستنی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سکاڵایەی تایبەتە بە چەند ماددەیەکی ناو یاسای هەڵبژاردنی هەرێم، جارێکی دیکە بۆ 3/12/2023 دواخرا.

سکاڵاکە، لەلایەن  زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسۆینی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەدژی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆمارکراوە.

هەردوو داواکار، داوایان کردووە ماددەکانی 36,22,15,9,1، لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، کە تایبەتن بە کورسی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن بە نایاسایی هەژماربکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا