دادگای باڵا سكاڵایەكی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بۆ مانگی داهاتوو دواخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی بۆ مانگی داهاتوو دواخست كە دژی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی كوردستان تۆماركرابوو.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، دادگاكە بۆ تاوتوێكردنی سكاڵای نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی كوردستان، كە لە دژی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تۆماركرابوو، كۆبووەوەو بەڵام دۆسیەكەی بۆ 24ی مانگی 12ی 2023، دواخست.

سكاڵاكاران داوایانكردووە حكومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پابەندبكرێن بە جێبەجێكردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی ژمارە 22ی ساڵی 2018ی هەمواركراوی فیدراڵی وەكو خۆی، بەتایبەت وەكو ئەوەی ئاماژەیان بۆ كردووە مادەكانی (6، 7، 8، 9)ی یاساكە و ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حكومەتی كوردستانەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.

لە هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حكومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 940 ملیار دیناری پێویستە، لە دوای شەڕی داعش و بڕینی بەشە بودجەكەی لەلایەن بەغداوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك رێكاری گرتەبەر، لەوانە پاشەكەوتكردنی مووچە، راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا