گۆڕان فراكسیۆنەكانی لەبەغداو هەولێر لەدەست دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەگەر هەیە سەرجەم ئەندامانی هەردوو فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق‌و كوردستان دەستلەكاربكێشنەوەو بەو هۆیەشەوە گۆڕان هیچ فراكسیۆنێكی نەبێت لەهەردوو پەرلەمانەكە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەدوو سەرچاوەی جیاوازی ناو فراكسیۆنەكانی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق‌و كوردستان دراوە بە “پۆڵەتیك پرێس”، ئێستا ئەندامانی هەردوو فراكسیۆنەكە لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی هەڵوێستێكی هاوبەش لەدژی بزووتنەوەكەیان رابگەیەنن.

هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكان، رەنگە هەڵوێستەكە بەو شێوەیە بێت، كە سەرجەم ئەندامانی هەردوو فراكسیۆنەكە دەست لەبزووتنەوەی گۆڕان‌و كاری حیزبی بكشێننەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندیان بەو گۆڕانەوە نەمێنێت.

سەرچاوەكان باسیان لەوەش كرد، ئەو هەڵوێستەی ئەندامانی هەردوو فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق‌و كوردستان پەیوەندی بەو نیگەرانییانەوە لەسیاسەتی بزووتنەوەكەیان هەیانە.

پێشتر فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەراوێك، هۆشداری ئەوەی دابووە بزووتنەوەكەی، كە ئەگەر لەحكومەتی هەرێم نەكشێنەوە، ئەوە هەڵوێستیان دەبێت.

هەروەها چەند رۆژێك پێش ئێستاش عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی لەسەرۆكی فراكسیۆنەكە پێشكەشی جڤاتی نیشتمانی كرد، كە ئەمەش پەیوەندی بەنیگەرانییەكانییەتی لەبەرانبەر هەڵوێستی حیزبەكەیان بەتایبەتی لەحكومەتی هەرێم.

گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق پێنج ئەندامی هەیەو لەپەرلەمانی كوردستانیش دوانزە پەرلەمانتاری هەیە، كە زۆرینەی پەرلەمانتارەكان پێشتر نیگەرانییان لەسیاسەتی بزووتنەوەكەیان راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا