ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دا، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2023.

ئەمڕۆ چوارشەممە11ی تشرینی یەکەم، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و سەرنجی ڕای گشتی ڕاکێشا، کەخەمخۆرانە و بەڕەچاوکردنی دۆخی گشتی چوار کۆبوونەوەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئەنجامداوە، لە سەرجەم ئەو کۆبوونەوانەدا ئەنجومەنی زانکۆ بە کۆی دەنگ پشتیوانی لەسەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکایەتی زانکۆ بە بڕیاری ئەنجومەن لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی مێژووی ، پێشوەخت ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کێشە داراییەکانی زانکۆ ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەت زانستی کردووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و رایگەیاند، هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە ، کە پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێ کە پەیوەندیدارە بەچارەنوسی خوێندنی زیاتر لە (23) هەزار خوێندکار ، بە پێی پێوەری زانستی و نێودەوڵەتییەکان لە ژێر مەترسیی هەڵپەساردندایە.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی مووچە و شایستە دارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2023 و بڕیاردان لە دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن، داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا هەنگاوی خێرا و پەلە بنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا