بەبڕی نزیکەی 190 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی بەبڕی نزیکەی 190 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی شوبات، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی نزيكەى 190 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژه‌كه‌ش چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت، کە بریتییه‌ له‌ راکێشانى کارەبا و دانانى محەویلەیه‌ک بۆ گوندی سەردارئاوا، دەرکردنى فیدەرێکى نوێى مساعد بۆ فیدەرى 292ى وێستگەى گۆڕینى کارەباى نیشتمان، لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاوا.

‌ڕوونیکردەوە، کۆى گشتى بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 189.396.000 سه‌د و هەشتاو نۆ ملیۆن و سێ سەد و نەوەد وشەش هەزار دینار و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 75 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا