کارەبای ماڵان کەمدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی زستان و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی ئەمپێری کارەبا کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبا لە لاپەڕەی فەرمی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا، کارەبای ماڵان لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەمدەکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان کە هێشتا نەوتیان وەرنەگرتووە، ناچارن لە سەرمای زستاندا پەناببەنەبەر ئامێرە کارەباییەکان و خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا زیاددەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا