خولێکی نوێی دانوستانەکان لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمیر عەبدوڵایان ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ دەوڵەتە گەورەکەان گەیشتونەتە یاداشتێکی نوێ و هاوبەش بۆ تاوتوێ کردنی دانوستەکان لە ڤێنا، بۆ بوژاندنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆم.

ئەمیر عەبدوڵایان وتیشی یاداستی مانگی حوزەیرانی  لە دانوستانی ڤێنا 2020 بۆبوژاندنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆم، وەلانراوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامە نوسان عەبدوڵایان وتی، ئەمڕۆ دەست بە خولێکی نوێی گفتوگۆ دەکەن لە ڤێنا، یاداشتی نوێ و هاوبەش هەیە کە قبوڵ کراوە لە دانوستانەکاندا، بە ناوی یاداشتی 1ی کانونی یەکەم و 15ی کانونی یەکەم ناودەهێنرێن، سەبارەت بە بوژاندنەوەی ئەتۆم و یاخود سزاکان، هەروەها وتیشی وازمان لە یاداشتەکانی دیکە هێناوە بۆ مانگی حوزەیرانی 2021، گەیشتوینەتە یاداشتی نوێ و هاوبەش.

عەبدوڵایان ئاماژەی بەوەشداو وتی، دەبێت بگەینە ئاستێک نەوتی ئێران بە ئاسانی و بەبێ هیچ کێشەو بەربەستێک بفرۆشرێت، هەروەها پارەی نەوتیش بە دراوی بیانی بگوازرێتەوە بۆ بانکی ئێران.

خولی هەشتەمی ڕێکەوتننامەی ناوکی لە نێوان ئێران و دەوڵەیە گەورەکاندا بۆ بوژاندنەوەی ڕێکەوتنامەی ئەتۆم، لە ساڵی 2015وە دەستی پێکرد و لە ساڵی 2018 ئەمریکا کشایەوە لە دانوستان و سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاند.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا