زەردێنەی هێلکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

بۆچونێکی هەڵە دەربارەی هێلکە هەیە بەتایبەتی زەردێنەی هێلکە کە دەڵێن هەفتانە خواردنی سێ هێلکە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادەکات کە هۆکارێکی سەرەکی مردنە و هەروەها زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵی تێدایە.

پسپۆرانی بواری خۆراک جەخت دەکەنەوە ئەو بۆچونە دەربارەی زەردێنەی هێلکە لەسەر تەندروستی بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە کۆلیستڕۆڵی خراپ تەنها خورافاتە، بەپێی ماڵپەڕی ئەمڕۆی روسیا پسپۆڕان باسیان لەوەکردووە زەردێنەی هێلکە ترشە ئەمەینیەکان، ڤیتامین و ماددە بەسوودەکانی تێدایە کە بۆ جگەر و مێشک بەسوودە.

بەشێوەیەکی گشتی گۆشتە کوڵاوەکان ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە هێلکە کۆلیستڕۆڵیان تێدایە لەکاتێکدا زەردێنەی هێلکە 0.6 گرامی تێدایە، ئامۆژگاریشیان بڵاوکردەوە ئەو کەسانەی هیچ کێشەیەکەی تەندروستیان نییە دەتوانن ڕۆژانە هێلکە بخۆن بەڵام بە کوڵاوی بەبێ بەکارهێنانی زەیت و ڕۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا