هۆکارەکانی سەرئێشەی بەردەوام

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک لە قۆناغێکی تەمەنیدا تووشی سەرئێشە دەبێت و زیانی نییە، کە لەوانەیە بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازروە ڕووبدات کە دوودڵی و دڵەڕاوکێی سەرەکیترینیانە.

بەشێکی زۆری خەڵک لەکاتی سەرمابوون، دوودڵی، هەندێک نەخۆشی تووشی سەرئێشە دەبن و دواتر نامێنێت، بەڵام ئەگەر سەرئێشە بەردەوام بوو ئەوا لەوانەیە هۆکارەکانی ئەمانە بێت:

-ئەو کەسانەی کێشەی جیوبیان هەیە زۆر خێرا تووشی سەرئێشە دەبن بەهۆی هەوکردنی جیوبەوە بەتایبەتی لە وەرزی سەرمادا.

-وشکبوونەوەی جەستە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دیکە، کاتێک جەستە شلەمەنی تەواوی دەستناکەوێت ڕووبەڕووی وشکبوونەوە دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئازاری سەر.

-وەرزشکردن هۆکارێکی دیکەیە و بەنزیکەیی سەرئێشەی دوای وەرزشکردن بۆماوەی 48کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

-برسێتی و نەخواردنی ژەمەکان لەکاتی خۆیدا هۆکارێکە بۆ ئازاری سەر.

-زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی دەرماندا بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرئیشە دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا