دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دووبارە توش دەبیتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

توێژەران بەردەوامن لە توێژینەوە، لەسەر ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، تاوەکو بزانن ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسانیتر، ئەگەر هاتوو کاتێک بەکارهێنرا بۆ کەسێک کەهیچ نیشانەیەکی نەبوو یاخود دیار نەبوو کە توش بووە بە ڤایرۆسەکە

لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەتووە، ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار دەهێنن ڕەنگە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن، بەڵام تا ئێستا دیار نیە کە لەوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی دیکە یاخود نا.

لە ئێستادا زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا رێگری دەکات، لە توشبوون بە کۆرۆنا بە سەختی، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە دڵنیابن لەوەی ڤایرۆسەکە ناگوێزرێتەوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، بەرپرسانی ناوەنی کۆنترۆڵ کردن و خۆپاراستنی ئەمریکا، جەخت لە داوا کردن لەو کەسانە دەکەنەوە کە ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە پێویستە هێشتا خۆیان بپارێزن، لەبەر ئەوەی تا ئێستا دڵنیا نین لەوەی کەسێک ڤاکسینەکە وەردەگرێت ڤاکسینەکەی لێوە دەگوێزرێتەوە یاخود نا.

هەروەها هۆشداری دەدەن لەبارەی وەرگرتنی خۆرە جیاوازەکانی ڤاکسینەکە تاوەکو، زیاتر بەرگریان بەهێز بێت و بەم شێوەیە ڕەنگە کۆتایی بەو ڤایرۆسە بهێنرێت کە تەواوی جیهانی گرتۆتەوە.

لقاح

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا