یەكێتی وەڵامی چەواشەكارییەكان دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تالەبانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی كرد و چەند بڕیارێكی دەركرد تایبەت بە مێژووی یەكێتی و وەڵامدانەوەی ئەو چەواشەكاریانەی بەرامبەر مێژووی ئەو حزبە دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتنی یەكێتی، كۆبونەوەی سەركردایەتی كە ئەمڕۆ 18 /9/2022 لە هۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، تەرخان كرا بۆ كاروباری ڕێكخراوەیی مەكتەب و ئۆرگانەكانی یەكێتی، لەم بارەیەوە ڕێو شوێنی پێویست گیرانە بەر.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە پێویستیی داكۆكیكردن لە مێژووی پڕ سەروەری و شانازی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆرشی نوێی گەلەكەمان.

ئەوەشخراوەتە ڕوو كۆبونەوە بڕٍیاریدا، بۆ پارێزگاریكردن لە ڕەوتی ئەو مێژووە لە هەر شێواندن و چەواشەكارییەك، لە ڕێی بەڵگە و دیكۆمێنتی پشتڕاستكراوەوە داكۆكی لەو مێژووە و سەروەرییەكانی بكرێت، بەتایبەتی وەڵامی ئەو هەموو ناهەقییانە بدرێنەوە كە ماوەیەكە لە ڕێی چەند كتێبێكی چەواشەكارانەوە دەرهەق بە خەباتی مێژوویی یەكێتی و سەركردەكانی كراون و مێژووی گەلەكەمان و ڕەمزەكانی بەلاڕێدا دەبەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا