کازمی سەردانی کەربەلای کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای کەربەلا تا لەنزیکەوە ئاگاداری پلانی ئەمنی مەراسیمی چلە بێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، کازمی و شاندێکی یاوەری لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی حکومەتی ناوخۆیی کەربەلا و بەشێک لە سەرکردە ئەمنییەکانی پارێزگاکە کۆبوونەتەوە.

لەدوای تێپەڕبوونی چل ڕۆژ بەسەر عاشورا و یادی کوژرانی ئیمامی حسێن و هاوەڵانی لەسەر دەستی یەزید بن معاویەی خەلیفەی ئومەوییەکان لە ساڵی 61ی کۆچی بەرامبەر 680ی زایینی هەتا ئێستا، موسڵمانانی شیعە یادی مەراسیمی سەردانی چلە دەکەنەوە و لە ناوچە جیاجیاکانەوە بەرەو کەربەلا بەڕێدەکەون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا