وەزارەتی تەندروستی هەرێم: توشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاو لە زیادبوندایە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم لە زیادبوندایە، داواش دەكات هاوڵاتیان پابەندی رێكارەكانی خۆ پارێزی بن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، رۆژ بە رۆژ ژمارە و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیادبوندایە و هەموو ئاماژەكان بەرەو هەڵكشان و تەشەنەكردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی كوردستان لەبەردەم ترسناكی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە.

دەشڵێت، “هیوادرین هاوڵاتیان پابەندی رێنمایی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن بۆ دوور بوون لە تووشبوونیان بە نەخۆشی كۆرۆنا”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەیاندا وەزارەتی تەندروستی باس لەوەدەكات، لەدرێژەی ئامادەكاریەكان بۆ بەرەگاربونەوەی هەڵكشانی نوێی نەخۆشی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بەشێكی گەورەی چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینكردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشكی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی كۆڕۆنا كە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەكاردەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا