دوای حكومەت پەرلەمانیش لیژنەی بۆ كێشە تەندروستییەكانی هەڵەبجە پێكهێنا

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارمانداوە لیژنەیەك پێكبهێنین بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتانەی كە باس لە كێشە تەندروستییەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەكەن.

جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی تەندروستیدا بڕیارماندا بە پێكهێنانی لیژنەیەك كە لە چەند ئەندام پەرلەمانێك و راوێژكارێكی پەرلەمانی كوردستان پێكدێت بۆ مەبەستی بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتانەی لە میدیاكانەوە وروژێنراوە، دەربارەی رەوشی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە.

دوای هێنانی راپۆرتی ئەو لیژنەیە بۆ لیژنەی تەندروستی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی قسە لەسەر راپۆرتی لیژنەكەی ئەوانیش دەكەین.

لە ماوەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی پێكهێنا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە كێشە تەندروستییەكانی پارێزگای هەڵەبجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا