پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی، “راگرتنی گەشتەکان نابێتە رێگر لەبەردەم بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن”.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵەوەیە ڤاکسین وەربگرن و گەشت نەکەن بۆ ئەو شوێنانەی حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیکرۆنیان تێدا تۆمارکراوە.
پێشتر رۆژنامەی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، 56 وڵات تا رۆژی 28ی مانگی تشرینی دووەم رێکاری نوێیان گرتووەتەبەر بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و دواخستنی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.
لەمبارەیەوە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، “راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان رێگری ناکات لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەر ئاستی جیهان”.